KMMK:
چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھەواڵنێرێك، وێنەھەڵگری گەنجی كورد بە ناونیشانی ئیبراھیم عەلیپوور ٣١ساڵ تەمەن خەڵكی بانە و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی وێنەھەڵگرانیFIAP و ھەروەھا ئەندامی ئاژانسی Middle images، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە كابول پێتەختی ئەفغانستان لە لایەن ھێزركانی تاڵەبانەوە دەستبەسەر كراوە.
شیاوی باسە كە ئیبراھیم عەلیپوور بڕوانامەی كارناسی بیناسازی ھەیە و توانیویەتی ناوبانگك ھونەرمەندی نێودەوڵەتی لە ڕێخراوی جیھانی وێنەھەڵگران بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك لە چارەنووس و ھۆكاری دەستبەسەری ئەم وێنەھەڵگرە بە دەستەوە نییە.
ق.ش