خۆكوژی كچێكی مێرمنداڵی خەڵكی شاری كامێران

KMMK:

دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، كچێكی مێرمنداڵ بە ناونیشانی ئەلینا سادقی كچی ئەمیر بە بۆنەی كێشەی خاوخێزی دەستی داوەتە خۆكوژی.

ئەلینا سادقی ١٤ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری كامێران ـە.
پاش ئاگادار بوونەوەی بنەماڵە لە خۆكوژی ئەم كچە مێرمنداڵە، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی كرماشان دەكەن، بەڵام ناوبراو ئەوڕۆ سێشەممە بە ھۆی ئەوەی خەساری گرانی پێگەیشتبوو گیانی خۆی لە دست دا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *