دەستبەسەری و گواستنەوەی شەھناز سادقی بۆ زیندان لە لایەن ھێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

KMMK:

یەكشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، شەھناز سادقی زیندانی سیاسی خەڵكی ورمێ پاش بانگھێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ڕاگوازرا.

بە پێی ھەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شەممە شەھناز سادقی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە ورمێ لە ژێر ناوی وەرگرتنی نامەیەك لەو دامەزراوە ئەمنییە بۆ دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بانگێشت و لە پێش چاوی باكی كەلەبچە دەكرێ و بۆ زیندانی گشتی گوازرایەوە.

شیاوی باسە كە، شەھناز سادقی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ئازادی كوردستان«پاك» بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحكووم و لە كاتی تێپەڕاندنی خولی زیندانییەكەی لە زیندانی ناوندی ئێران لە ورمێ یە كە لە ٦ مانگ پێشەوە بە بۆنەی نەخۆشی دڵەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی توانی مەرەخەسی ٩ مانگە لە زیندان وەربگرێ.

شیاوی باسە كە، شاھناز سادقی بڕیار بوو كە لە ڕۆژانی داھاتوو لە شاری شیراز نەشتەرگەری دڵی بۆ بكرێ بەڵام تەنیا پاش تێپەڕینی ٦ مانگ لە خولی مەرەخەسییەكەی و بە داواكاری ئیدارەی ئیتلاعات و بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی ناوبراویان بۆ زیندانی ناوەندنی ئێران لە ورمێ گەڕێنرایەوە.

جێی بیرھێنانەوەیە كە، شەھناز سادقی ٣٣ ساڵ و خەڵكی ورمێ ھاوڕێ لە گەڵ كچەكەی ئایناز زارع لە خەرمانانی ٢٧١٩ی كوردی، پاش سێ ساڵ ئەندامەتی لە حیزبی پاك دەستبەسەر و لە كۆتاییدا بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *