ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤی کوردستان مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021، بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتەکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆییە، کۆکراوەتەوە.ئەم ڕاپۆڕتە بە هۆی نەبوونی مۆڵەت لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ڕێخراو و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆڕتێکی تێروتەسەل نییە و تەنیا بەشێک لە پێشلکاری مافی مرۆڤی کوردستان دەخاتە بەردەست.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کورد پێشێل ئەکات و بەردەوام درێژە بەو سیاسەتە داوە پێشێلکاری ئازادی بیروڕا دەرزڕین، پێشێلکاری مافی ژیان و ئەمنییەتی تاک و هەڵاواردنی حکوومی لەو بابەتانەن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.


سێدارە

لەم مانگەیشدا ئێعدامی هاوڵاتیان وەکوو خۆی بەردەوام بوە بە چەشنێکە لە پارێزگاکانی کوردستان ٤ کەس ئێعدام کراون، سزاکانی ئێعدام کراوان تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتن بوە. ئێعدامی مەحکووم کراوان بە ئێعدام بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە بە پێی گۆڕانکاری یاسایی، ئەم زیندانیانە نادەبوا ئێعدام بکرێن و دەبوا حوکمی ئێعدامی ئەوان بکرت بە زیندانی درێژماوە.


تیرۆر و بێ سەروشوێن کردن
لەو مانگەش دا شاهیدی کوژرانی سێ هاوڵاتی بووین که هۆکاری مردنیان نادیاره.

دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەدا شایەتی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە ورمێ، سنە، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام هەمەدان و لۆڕستان بووین. بە پێی کۆبەندی ئاماەکان لەم مانگەدا ٣٢ کەس لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون. زۆرینەی دەستبەسەریەکان بە بێ نواندنی حوکم قەزایی بوون، لە زۆر حاڵەتدا دەستبەسەری کەسەکان بە کوتەک و لێدانەوە بوە.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان وەکوو هەردەم بون بە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران. هێزەکانی سپای پاسدارنی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکی تیرۆریست ناسکراون و هێزە سنوورییەکانی ئێران لەم مانگەدا کۆڵبەرەکانیان کردۆتە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان کە لەم نێوەندە ۶ کۆڵبەر کوژراون و ۷ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە هەوڵێکی بەرچاو ڕوونکەری نەداوە و هیچ کەسیش بە هۆی ئەم جینایەتەوە محاکمە نەکراوە.

خۆکوژی
ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی هەڵکشانی خۆکوژی هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان و ژنان بووین. لەم مانگە خۆکوژی ۹ کەسی دیکە ڕاگەیەندراوە. لەۆ ئژمارە ٦ کەسیان ژن و ٣ کەسیان پیاوان.

مین
لەم مانگە بە بۆنەی تەقینەوەی مین یەک کەس کوژراوە و یەک کەسی دیکە بریندار بووە.


لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کوردستان دەکات، لەهەمبەر دەسڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان تێکۆشەر بن و هەر چەشنە حاڵەتێکی پێشلکارییەکی مافی مرۆڤ بەرجەستە و ڕاگەیاندن بکەنەوە و بە مەبەستی دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە هەوڵدا بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *