خۆكوژی ژنێك لە سەقز

ڕۆژی ھەینی ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، عەزیزە«شوعلە» نەجاڕی خەڵكی سەقز لە ڕێی خۆكوژییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون، ناوبراو بە ھۆی كێشەی خاوخێزیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

شیاوی باسە، بە بۆنەی ھەژاریو دەسنەڕۆیی و نەبوونی ھەلی كاڕ، خڵكی كوردستان و بەتایبەت گەنجان لە ژێر گوشاری گرانی ئابووری، ھاوسەرگیری زۆرەملێ، ھەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، ھۆكارە سەرەكییەكانی خۆكوژی یەكان لە كوردستان دێنە ھەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *