کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە

KMMK:
دووشەمەشەمە 17ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم خەندێ دار و خەڵکی گوندی میر شێخ حەیدەر-ی سەر بە شاری سەردەشت، لە بەرزاییەکانی دوپزە-ی سەر بە ناوچەی کێلێ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار بووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووسی ئەم کۆڵبەرە هیچ زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نمونەیەکی ئەشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە کە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر کۆڵبەرەکان لە گوللەی ئەم دوو حکومەتە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *