حەوت هاوڵاتی خەڵکی سنە دادگایی کران


KMMK:
شەممە ۱۵ سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دانیشتنی دادگاییکردنی ٧ هاوڵاتی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “مەرزیه غوڵام‌وەیسی، سیروان عەبدوللاهی، عەتاوڵلا رەزاربابی، مەهدی سەیفی، فەردین رەحیمی، قانع خاتری و عەلی ئاڵلاوەیسی” لە لایەن دادگا «انقلاب»ی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مەرزیە غوڵام وەیسی بە تۆمەتی چالاکی دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شەش هاوڵاتییەکەی تر بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان دادگایی کراون.
جێی ئاماژەیە کە ئەو هاوڵاتیانە لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و دوایی تەواو بوونی لێپرسینەوە «بازجویی» بە شێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتە تا ڕۆژی دادگایی ئازاد کرابوون.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *