كوشتنی مێرمنداڵێكی ١٥ساڵ تەمەن بە ھۆی تەقەی ھێزەكانی حكوومەت لە كەڵاترەزانی سنە

KMMK:

بەپێی ھەواڵی گەیشتوو بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، لە ڕێگەی سنە بۆ مەریوان لە نێزیك گوندی دانكیش، مێرمنداڵێكی ١٥ ساڵ تەمەن بە ناوی ئاراس قادری خەڵكی گوندی پیچوون لەناوچەی كەڵاتڕەزان سەر بە شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەكانی سپای پاسداران كوژرا.

شیاوی باسە ئەم ڕووداوە لە كاتێكدا ھاتە ئاراوە كە بارھەڵگرێكی ھەڵگری گۆشتی مریشك ھەڵدەدێرێ و خەڵك بۆ كۆكردنەوەی گۆشت خڕ دەبنەوە كە لەو كاتەدا ھێزەكانی حكوومەتی ئێران لەوێ بەرەو لای خەڵك تەقە دەكەن و لە ئەنجامدا ئاراس قادری فیشەك بەر سنگی دەكەوێت و بە هۆی قورسی برینەكەیەوە لە ماوەیەكی كورتدا گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە كە تەرمی ئاراس قادری بۆ پزیشكی یاسایی حكوومەتی ئێران لە مەریوان گوازراوەتەوە و تا دەمی بڵاو كردنەوەی ئەم ھەواڵە، تەرمەكەی ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە كە سەرچاوە خۆجێییەكان ھەروەھا باس لە بریندابوونی كچێكی مێرمنداڵ لەم ڕووداوە دەكەن، بەڵام تا ئێستە ناەنیشانی ئاشكرا نەكراوە.

كۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای گەشەپێدسنی ھەژاری، برسێتی و بێكاری ھەر ڕۆژ بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵكی كوردستان دەكوژێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *