بانگهێشت کردن و هەڕەشە لە ئەدمینەکانی کەناڵەکانی تەلگرام و ئینستاگرام دوای بلاوکردنی هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرێک

KMMK:
بەپێی راپۆرتەکانی KMMK, هەینی 15 ـی خەزەڵوەری 2721 ـی کوردی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە بانە، دوای بلاوکردنی هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد خودایی” کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە لە بانه ئەنجامیان داوە، بانگیان کردووە و هەڕەشەیان لێکردوون و ناچاریان کردووە هەواڵەکە لە کەناڵ و مالپەڕەکانی بسڕنەوە.

کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە چەند مانگی رابردوو دا ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆمری ئیسلامی ئێران، چەنید جار بە بانگهێشت کردن، هەڕەشە و دەستبەسەر کردنی چالاکانی بواری میدیایی و راگەیاندن رێگای گەیشتنی هەواڵی ناوخۆی کوردستان و زڕاندنی ئەو خاڵانەی دەبنە هۆی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەم بەشەی کوردستان لە لایەن کۆماری ئسلامیەوە، دەگرن و بەم شێوەیە سەرکوتی راگەیاندنەکان دەکات.


جێی ئاماژەپێکردنە، کە محەمەد خودایی لە حەوتووی ڕابردوو ڕۆژی پێنجشەممە لە سنووری کانی سێف لە شاری بانە لە لایەن هەنگی سنووری ئێرانەوە بە 4 گوللە گیانی لە دەستدا.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *