دەستبەسەری ھاوڵاتییەك لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە پیرانشار

KMMK:

سێشەممە ١١ی خەزەڵوەڕی ٢٧٢١ی كوردی، ھاڵاتییەك بە ناونیشانی ئەنوەر شێخە ٤٥ ساڵ تەمەن كوڕی عەبدوڵڵا خەڵكی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، دەستبەسەری ئەم ھاوڵاتییە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی ھاتۆتە ئاراوە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، ھۆكاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ھاوڵاتییە ئاشكرا نەكراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *