خۆكوژی ھاوڵاتییەكی دیكە لە بۆكان

KMMK:

سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی ڕەحیم نەسڕوڵڵاپووڕ ٣٢ ساڵ تەمەن، كوڕی عەلی خەڵكی گەڕەكی میراوا سەر بە شاری بۆكان لە ڕێی خۆكوژییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوبراو بە ھۆی كێشەی ژیان و گوشاری دەروونی خۆی كوشتووە.

شیاوی باسە بە ھۆكاری ھەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی ھەلی كار، خەڵكی كوردستان بە تایبەت گەنجان، گوشاری ئابووری و ھەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە سەرەكی ترین ھۆكارەكانی خۆكوژی لە كوردستان دێنە ھەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *