دەستبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی ھاوڵاتییەك

KMMK:

سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی فاتێح سەعدوڵڵاھی خەڵكی گوندی شیان سەر بە شاری سنە پاش دوو مانگ بەسەر دەستبەسەریدا، ھێشتا بە شێوەی ھەڵواسراوی و لە چارەنووسی زانیارییەك بەدەستەوە نییە.

جێی بیرھێنانەوەیە كە، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لە خەرمانانی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوكمی قەزایی ھەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشكنینی ماڵەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نافیاریان ڕاگواستووە.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون، ئەم ھاوڵاتییە لە مافی ھەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتنی بنەماڵەكەی بێبەری بووە.

تاكاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، ھۆكاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم ھاوڵاتییە زانیارییەك بە دەستەوە نییە و ھەوڵی بنەماڵەكەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *