کچێکی گەنج لە سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
دوشەممە 10ی خەزەڵوەری 2721ی کوردی،
کچێکی گەنج بە ناوی پەریسا زەندی تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی حەسەن ئاباد-ی سنە بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەریسا زەندی لە ماڵی باوکی لە حەسەن ئاباد هەولی خۆکوشتن داوە و گیانی لەدەستداوە.

تا ساتی ئامادەکردن و بلاوکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەو کچە گەنجە بەدەستەوە نییە.

جێیگای ئاماژەپێکردنە کە، بەمەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی ئیداریی پۆلیس، تەرمی پەریسا زەندی گوازراونەتەوە بۆ پزێشکی قانونی لە سنە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *