ھاوڵاتییەكی خەڵكی شنۆ بە پازدە مانگ حوكم درا

KMMK:

بە پێی ھەواڵەكانی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، شەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی سەردار ئالانی كوڕی لوقمان خەڵكی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ و درچووی بواری كشتووكاڵ، لە لایەن دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحكووم كراوە.

جێی بیرھێنانەوەیە كە، ناوبراو بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی لە ڕێكەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لە شنۆ دەستبەسەر و ٣١ی گەلاوێژ پاش كۆتایی قۆناغەكانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەكی ئەمنیەتی ئێران لەو شارەوە بۆ زیندانی ئێران ڕاگوازراوە.

ناوبراو لە كۆتاییدا لە یەكی خەرمانان بەدانانی بارمتە لە زیندانی كۆماری ئیسلامی لە شنۆ ئازاد كرابوو.

بە پێی ھەواڵەكە، ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ ئەم ھاوڵاتییە ھاریكاری و ئەندامەتی لە حیزبێكی كوردستانی دژبەری حكوومەتی ئێران ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *