دەستبەسەری ھاوڵاتییەك لە لایەن ھێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە پیرانشار

KMMK:

پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی سەلاح عەلیزادە خەڵكی پیرانشار لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون، دەستبەسەری ئەم ھاوڵاتییە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی ھاتۆتە ئاراوە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ھەواڵە، ھیچ زانیارییەك لەمەڕ ھۆكاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ھاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *