ئارمان ئەسەدی بەدانانی بارمتە ئازاد كرا

KMMK:

چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، چالاكێكی مەدەنی خەڵكی دیواندەرە بە ناونیشانی ئارمان ئەسەدی پاش تێپەڕین بەسەر دەستبەسەریدا لە لایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی سپا، بەدانانی بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی لە گرتووخانەی ئەمنیەتی شارام فەڕی حكوومەتی ئێران لە سنە ئازاد كرا.

شیاوی باسە كە بەڕێژ ئەسەدی بە تۆمەتی ھاریكاری حیزبێكی كوردی ئوپوژیسیۆنی حكوومەتی ئێران لە ڕێكەوتی ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن ھێزركانی سپاە لە شوێنی كارەكەی دەستبەسەر كرابوو.
جێی سەرنجە كە ناوبراو لە ماوەی دەستنەسەری لە مافی ھەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتنی بنەماڵەی بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *