دەستبەسەری ھاوڵاتییەك لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە بانە

KMMK:

سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ھاوڵاتییەك بە ناونیشانی« دانا فەرەجی» ٢٠ ساڵ تەمەن خەڵكی بانە، لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی ھەواڵەكانی kmmk، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی ئەم ھاوڵاتییەیان دەستبەسەر كردووە.

تا كاتی ئامادە كردنی ئەم ھەواڵە، ھۆكاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم ھاوڵاتییە ئاشكرا نەكراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *