شارۆمەندێک لە شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا

KMMK:
سێشەممە 27ی رەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی عەتا فەرەجی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەرکردووە.

شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *