ڕەوشی کەماڵ شەریفی نالەبارە/ لە هەموو مافەکانی بێبەش کراوە

KMMK:
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەوشی سڵامەتی کەماڵ شەریفی گیراوی سیاسی نالەبارە و نزیکەی ٥هەزار ڕۆژە لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە.
ناوبراو تا ئێستا دوو جار جەڵتەی دڵ لێی داوە و تووشی چەندین نەخۆشی تریش بووە.
کەماڵ شەریفی ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی خەڵکی شاری سەقزە و ١٤ ساڵە لە گرتوخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زیندان دایە. ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئیتلاعاتیەکانی ئێران بە ناچاری دان بە ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دادەنێت.
کەماڵ شەریفی کە ساڵی ٢٧٠٨ی کوردی بە تۆمەتی «محاربه» لە ڕێگەی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ٣٠ ساڵ زیندان و مانەوە لە گرتوخانەی شاری میناب سزا درا.
جێی ئاماژەیە کە لەو ماوەیەدا لە تەواوی مافەکانی بێبەش کراوە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *