هاوڵاتییەک بۆ کێشانی حوکمەکەی بۆ زیندان ئێران لە بۆکان گوازرایەوە

KMMK:

یەکشەممە 25ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتیێەک بە ناونیشانی “عەلی زوڵفی” کوڕی هەمزە خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بۆ زیندانی لەو شارە ڕاگونزرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو لە لایەن دادگای ئێرانەوە ڵە بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بۆ چوار مانگ و دە ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە بەفرانباری 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرابوو.

عەلی زوڵفی لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی پێوەندی تلەفوونی و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵە و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بوو.

لە کۆتاییدا ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 3ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی لە زیندانی ئێران لە بۆکان ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *