KMMK:

ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی كوردی، ئارەش گەنجی وەرگێڕ و بەڕێوەبەری کانوونی نووسەرانی ئێران، لە بانگھێشت نامەیەكدا بۆ كێشانی حوكمی زیندانییەكەی داوای خۆڕادەستكردنی لێكرا.

جێی بیرھێنانەوەیە، ئارەش گەنجی پێشتر لە لایەن لقی ٢٨ی٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كرابوو و ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوە وەكوو خۆی پشتڕاست كرایەوە.

شیاوی باسە كە، ئارەش گەنجی ڕێكەوتی ١ی بەفرانباری٢٧١٩ی كوردی، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران ھەڵیان كوتایە سەر ماڵەكەی و دەستبەسەریان كرد و پاشان گواستیانەوە بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و ھاوكات دەستیان گرت بەسەر ھەندێ كەلووپەلی تایبەتی ناوبراودا و لە گەڵ خۆیان بردنیان و پاشان دوایی ماوەیەك گواستیانەوە بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێڤین و لە كۆتاییدا ٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٩ی كوردی،بە دانانی بارمتەی ٤٥٠ی ملوێن تمەنی لە زیندانی ئێڤین بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.


یەكەم دادگای ناوبراو ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو و دادوەر موقەیسە لەو دادگاییەردا ئاستی بارمتەكەی بۆ ٣ملیارد تمەن ھەڵكشان.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، ڕێوڕەسمی دووھەمی دادگایی ئارەش گەنجی لە ڕێكەوتی ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی كوردی، بە ئامادەبوونی پارێزەرەكەی بەڕێوەچوو بەڵام بە پێی ئەوەی گومانی تووشبوون بە ڤایرووسی كرۆنا بێت نەیتوانی ئامادە بێت.

شیاوی باسە، ئارەش گەنجی وەرگێڕی كتێبەكانی« خەبات لەھەمبەر شێوازی بیركردنەوە لە بزوتنەوەی كرێكاری و داچوونی خوداكان لە نەزمی نوێی جیھانیدا»

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: