تالیب ھێجرەتی پوور مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە

KMMK:
لاوێکێ خەڵکی شاری مەریوان بە ناسناوی« تالیب ھێجرەتی پوور» خاوەن دوو منداڵ و تەمەن ٣٣ ساڵان و خەڵکی گوندی« بەردە رەشە»ی سەر بە شاری مەریوان، بە تۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو شەش ساڵ و نیوە لە بەندیخانەیە.

بە پێی راپۆرتەکە، تالیب ھێجرەتی پوور لە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٤ی کوردی، لەو گوندەی کە لێی دەژی بە چەکی راو لە ئاکامی شەڕ لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک دەکوژێت.

جێگای ئاماژەیە کە، تالیب ھێجرەتی پوور وتوویە:« من تەقەم کرد، بەڵام نەمدەویست بیکوژم و سنگی بکەمە ئامانج. من لەکاتی تووڕەبوندا تەقەم کرد بەڵام نەخوازراو بووە و راستەوخۆ تەقەم نەکردوە و تاکاتێک لەسێدارە دەدرێم دەشڵێم: من بە دەستی ئەنقەست ئەوم نەکوشتووە و مەبەستم ترساندن بووە بەڵام بەداخەوە بەر گولە کەوتووە».

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *