لە سێدارەدانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

KMMK:
دووشەممە 19ی رەزبەری 2721ی کوردی، سزای لەسێدارەدانی هاوڵاتیەکی کورد خەڵکی هەرسین بە ناوی مەنووچەهر کازمی تەمەن 33 ساڵ و خێزاندار و خاوەنی منداڵێک (کچ) لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، مەنووچەهر کازمی ماوەی شەش ساڵ لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەتۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا ئەو لە ساڵی 2715ـەە لە گرتووخانەدا دەستبەسەردا بووە.

جێی ئاماژەپێکردنە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەسێدارەدان لە زیندانەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و کۆماری ئیسلامیش بە توندی ڕێگری کردووە لەوەی ئەم هەواڵانە ببنە مژاری میدیایی و دەنگدانەیان هەبێت.

بەپێی ئامارێک کە لە سەرەتای ساڵی 2720ـەوە بڵاوکراوەتەوە، لە زیندانەکانی ئێران بە لایەنی کەم 179 کەس بە تاوانی جۆراوجۆر لەسێدارەدراون.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *