کۆڵبەرێک سەردەشتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

KMMK:

پێنجشەمە 22ی رەزبەری 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ژیار عەلیپوور، باوکی دوو منداڵی تەمەن 4 و 9 ساڵی، خەڵکی گوندی بێژوێ ـی سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کە لە پایگای سەربازی” بێتووش” جێگیر بوون کوژرا.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتووە بە KMMK، لە بەرزاییەکانی”ئالان”ی سەر بە شاری سەردەشت، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران و کاسبکارەکان کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەری ناوبراو گیانی لە دەستداوە.
جێی ئاماژەیە کە ژیار عەلیپوور برای هۆشمەند عەلیپوور زیندانیی سیاسیە کە لە سەردەشتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

بەم شێوەیە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەنیازە بناغەی بنەماڵەی چالاکوانانی ناوچە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردستان لەناو ببات و داڕمان بکات.

جێی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نموونەیەکی ئەشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە لایەن ڕژێمە فاشیست و تاوانکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر کۆڵبەرەکان لەفیشەکی ئەم دوو ڕژێمە تاوانبارە ڕزگاریان بێت، ئەوا مەترسی کەوتنەخوارەوەیان لە بەرزاییەکان و خنکان لە ناو ڕووبارەکان و ڕووداوەکانی دیکە دا هەیە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *