ئازادی هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لە مەهاباد

KMMK:

سێشەممە 20ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” کاوە سڵێمان پوور” خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی 10ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە دووکانەکەی دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کرا.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراوە بە دەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *