KMMK :
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوشەممە 19 رەزبەری 2721ی کوردی، گەنجێک بە ناوی سامان عەبدی 27 ساڵان و خەلکی گوندی چەمەروت-ی سەر بە شارستانی جوانرۆ لە لایەن کەسێک بە ناوی مۆعید ئەمینیەوە کوژراوە.
شایانی باسە کە تەرمی ناوبراو بە سەربڕدراوی لە دەوروبەری گوندی کانی گۆڵ دۆزرایەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لەسەرهۆکاری ئەم تاوانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە و بکرەکەی تا ئێستا دەسبەسەر نەکراوە.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: