گواستنەوەی موژگان کاوسی بۆ زیندانی کچوویی کەرەج

KMMK:

شەممە 17ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، موژگان کاووسی لە پێوەندییەکی تلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەکەیدا هەواڵی گواستنەوەی بۆ زیندانی کچوویی حکوومەتی ئێران لە کەرەج ڕاگەیاند.

شیاوی باسە کە مۆژگان کاووسی، 14ی ڕەزبەر لە زیندانی ئێڤین براوەتە دەرەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گرتووخانەی هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئێران لە کەرەج ڕاگیرابوو.


لقی28ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازندەران بە سەرۆکایەتی دادور عیشقعەلی قاسمیان و موستەشاری ساسان خواجە خەسان لە ڕێکەوتی 4ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستووری گواستەوەی ناوبراویان بۆ تێپەڕاندنی پاشماوەی حوکمەکەی لە یەکێک لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ئەلبوورز دەرکردبوو.

بە پێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موژگان کاووسی پێشتر بە هۆکاری دۆخی کرۆنا و قورس بوونی چاوپێکەوتن داواکاری گواستنەوەی بۆ زیندانی شوێنی ژیانی خۆی لە نەوشەهر پێشکەش کردبوو. لە ڕێکەوتی 2ی پووشپەڕ، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین بەبێ ڕێکەوتن و ئاگادارکردنەوەی ناوبراویان بۆ شاری نەوشەهر گواستبوویەوە و پاش شەوێک مانەوە لە گرتووخانە کەلانتەری بە بێ هیج ئەنجامێک سەرلەنوێ بۆ تاران گەڕێنرایەوە.


ناوبراو هەروەها بە بۆنەی دۆخێ ناجێگیری پەتای کرۆنا لە ڕێکەوتی 30ی پووشپەڕ لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ مەرەخەسی چارەسەری ڕەوانە دەکرێ و پاش کۆتایی خولی مەرەخەسی لەڕێکەوتی 20ی گەلاوێژ بۆ زیندانی ئێڤین دەگەڕێنرێتەوە.


هەروەها جێی ئاماژەیە کە موژگان کاووسی، لە قۆناغی سەرەتایی لە لایەن دادگای ئینقلابی نەوشەهر بە تۆمەتی ” چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی دەسەڵات” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری، بە تۆمەتیئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات 33 مانگ زیندان و بەتۆمەتی ” هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش و ئەمنیەتی وڵات” بە 30 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.


ناوبراو لە قۆناغی پێداچوونەوە و پاش ناڕەزایی دادستان ڕێژەی مەحکوومیەتەکەی پشتڕاست کرایەوە. ناوبراو بە تۆمەت، چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی دەسەڵات بە 7 مانگ و 15 ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی هاندنی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتی، بە 36 مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپگەلی دژبەری دەسەڵات بە 33 مانگ زیندان مەحکووم کرا.


بە پشتبەستن بە مادەی 135ی یاسای سزاکانی ئیسلامی، ئەوپەڕی سزا کەبریتییە لە تۆمەتی” هاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات و 36 مانگ زیندانی تەعزیری بۆ ناوبراو ڕێی جێبەجێ کردنی هەیە. لە کۆتاییدا ناوبراو لە ڕێکەوتی30ی گوڵان بۆ کێشانی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندی ژیانی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.


موژگان کاووسی، کچی ئەکبەر، توێژەر ووەرگێڕ و لە بڕوامەندانی ئاینیی یارسان ـە.
کتێبێ “ئەنفال و سەربوردەی تەیموور، تەنیا پاشماوەی گۆڕە بە کۆماڵەکان لە ژنان و منداڵانی ئەنفال کراو” لە ساڵی 2719ی کوردی، بە وەرگێڕانی موژگان کاووس لە بڵاوکراوەی تەوەکولی تاران لە چاپ دراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *