دادگای پێداچوونەوە سزای چوار ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردنی بەسەر سەعید تابناک دا سەپاند

KMMK:
هاوڵاتییەکی شاری شنۆ بە ناوی سەعید تابناک، لە دادگای پێداچوونەوە دا
بە سزای 50 مانگ زیندانیکردن مەحکووم کرا.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران سزای هەشت ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە و لە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی حکومەت لە نەغەدە کرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەعید تابناک ڕۆژی یەکشەممە 15ی پووشپەڕی 2720ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و 19ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *