KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە 14ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، نووسەر و توێژەری کورد، موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی کەرەج ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، موژگان کاوسی لە پاش ئەوەی تووشبووی نەخۆشی برادی کاردی”هێوربوونەوەی لێدانی دڵ”ـە و داوای کردبوو بگوازرێتەوە بۆ زیندانی نەوشەهر بەڵام دادستان بێ لەبەرچاو گرتنی داواکاری و نەخۆشیەکەی ناوبراوی ڕەوانەی زیندانی کەرەج کرووە.
شیاوی باسە موژگان کاوسی هاوکات تووشبووی دابەزینی پەستانی خۆێنە و چەندد مانگێکە داواکاری شیکاری پزیشکی یاسایی لەمەڕ ئەوەی توانای مانەوەی لە زیندانی نییە پێشکەش کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەێ دۆخی تەندرووستی نالەبارە، بەڵام لە لایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە بەدواداچوونی بۆ نەکراوە.
ق.ش