چالاکوانانێکی ژینگەیی لە سنە دەستبەسەرکرا

KMMK:
چوارشەمە 7ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری چالاکوانێکی ژینگەیی بە ناوی ئارمین ئیسپەرلووس-یان لە سنە دەستبەسەرکرد و گواستیانەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو ژینگەپارێزە لەسەر شەقامێکی شاری سنە دەستبەسەرکراوە و دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن داواکاری گشتیەوە ماوەی مانگێک بریاری گرتنی بۆ دەرکراوە.

جێی باسە کە، فەرانەک جەمشیدی، هاوسەری ناوبراو و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە کە لە شاری سنە بە تۆمەتی چالاکی ژینگەیی و “ئەندامێتی حزێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” دەستبەسەرکراوە و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ئارمین کە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا گواسترایەوە بۆ زندانی حکوومەتی ئێران بە ناو ناوەندی چاکسازی سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵی سزاکەی، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بۆ مرەخەسی نێردراوە.

جێی ئاماژەپێکردنە کە، پێشتر ئارمین ئیسپەرلووس لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەکۆمە‌ڵی چالاکوانانی ژینگە و ئەندامانی حزبی یەکێتی نەتەوەیی لقی کوردستان لە ڕێکەوتی 2ی ڕەشەممەی 2718 دەستبەسەرکرابوو، پاشان دوای دوو مانگ بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا و دواتر لە مانگی ڕەشەممەی 2719دا بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *