گواستەوەی هاوڵاتییەک لە گرتووخانەی ئەمنییەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ

KMMK:

هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “ئەحەد نەجاڕ” خەڵکی گوندی “دیلوەر دەربەند” سەر شاری ورمی پاش تەواوبوونی خولی لێپرسینەوەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران گوازرایەوە.

شیاوی باسه ناوبراو ڕێکەوتی2ی خەرمانانی 2721ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لە گوندی دێلوەر دەربەند لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە پادگانی ڕاژان ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، نێزیک بە دوو حەوتوو پێش لە گرتووخانەی ئەمنییەتییەوە بۆ بەشی کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا و ڕۆژی ڕابردوو بۆ ژووری سێ ڕاگوازاوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *