دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماکۆ

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ڕەزبەری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “باوەڕ” 23 ساڵ تەمەن خەڵکی شاری ماکۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەتۆمەتی دانانی پۆستی ئینستاگرامی لە ژێر ناوی بەرگری لە مافی نەتەوەیی دەستبەسەر کراوە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پاش دەستبەسەری و لێپرسینەوە، بەڵێن نامەی نوویراوەییان پێ واژۆ کردووە و پاشان ئازادیان کردووە.

شیاوی باسە حکوومەتی ئێران هەرچەشنە ئازادییەکی ڕادەربڕین قەدەغە و تەنگاو دەکات و بۆ هەموو چالاکوانانی بوارە جۆراوجۆرەکان دۆسیە ساز دەکات و دواتر هەوڵ دەدات بە گوشار بیان خاتە خزمەتی خۆیەوە و سیخوڕیان پێ بکات و بۆ پلانە دیاری کراوەکانی خۆی دەکاریان دەگرێ و لە ئەگەری نەگەیشتن بە ئامانجە قڕێژەکانی ڕاپێچی زیندانیان دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *