سەعید تابناک بۆ کێشانی حوکمەکەی خۆی ڕادەستی زیندان کرد

KMMK:

هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناونیشانی سەعید تابناک کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، بە جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی ڕادەستی زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە، سەعید تابناک هاوڵاتی خەڵکی شنۆ سەرەتای خەرمانانی ئەمساڵ بۆ کێشانی خولی مەحکوومییەتە 8 مانگەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، سەعید تابناک ڕۆژی شەممە 14ی پووشپەڕی 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش 100 ڕۆژ دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە 19ی ڕەزبەری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا قۆناغی کۆتایی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاڕ کرابوو.

هەروەها شیاوی باسەمکە ئەم هاوڵاتییە کوردە دواتر لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ بە تۆمەتی هاریکاری حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە 8 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *