هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکی دەستبەسەر دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ زیندانی ئڤین

KMMK:

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 28ی خەرمانانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “لوقمان پیرخزرانیان” پەیکەرتاش و زیندانی سیاسی شاری سنە لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئڤین.

جێی ئەماژەیە، کە ناوبراو لە 15ی 2720دا لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە تاران بە تۆمەتی بێزارکردنی ڕای گشتی بەبێ فەرمانی دادوەری لەگەڵ کچەکەی -نێدا پیرخزرانیان- دەستبەسەرکرا و دواجار لە ڕێکەوتی 19ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی ئازاد کرا.

شایانی باسە لوقمان پیرخزرانیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی “بێزارکردنی ڕای گشتی” دادگایی کرا و بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزا درا و 15 مانگ لەم سزایە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگیراوە و نۆ مانگیش جێبەجێ دەکرێت.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *