دادگای تێهەڵچوونەوەی ئێران سزای زیندانی سەلاح بەهرامیانی پشتڕاست کردەوە

KMMK:
پێنجشەمە 1ی رەزبەری 2721ی کوردی،سزای زیندایی سەلاح بەهرامیان (گۆری)، خەڵکی گوندی گۆندەوێلە-ی سەر بە شنۆ، لە لایەن لقی 13ی دادگای تێهەڵچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ پشتڕاستکرایەوە.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە 30ی خەرمانان لە ڕێگەی پێگەی ئەلیکترۆنییەوە سزاکە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

جێی ئاماژەیه که ئەم بەندکراوە سیاسییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شنۆ سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

سەلاح بەهرامیان لە 22ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران” دەسبەسەرکرا و چەند ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردنی گواسترایەوە بۆ ورمێ.


سەلاح بەهرامیان (گۆری) لە ڕێکەوتی 13ی گوڵان بە دانانی بارمتە لە بنکەی دەسبەسەر کردنی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا بوو.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *