كوژران و دەستبەسەری دەیان كۆڵبەر لە لایەن ئەرتەشی توركیاوە

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە KMMK، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، ئەرتەشی توركیا لە ڕێی ئاسمانەوە گرووپێك كۆڵبەری خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستانی كردە ئامانجی فڕۆكە شەڕكەڕەكانی و لە ئەنجامدا دوو كۆڵبەر كوژران.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، لەم ھێرشە ئاسمانییەدا دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی «سۆزدا ئەحمەدی كوڕی كۆمسەر ٢٠ ساڵ تەمەن وئالیشان ئەحمەدی ١٦ ساڵ تەمەن كوڕی ئەوسەڕ كە كوڕە مامی یەكترن و خەڵكی گوندی كۆران سەر بە پارێزگای ورمێ كوژراون و ھەروەھا ٨ كۆڵبەریش لە لایەن ھێزەكانی دەوڵەتی توركیاوە دەستبەسەر كراون و چارەنووسیان نادیارە.

شیاوی باسە دەوڵەتی توركیا ھاوشێوەی دەوڵەتی ئێران كۆڵبەر و كاسبكارسنی كورد بە ھۆڤانەترین شێوە دەكاتە ئامانج و دەیان كوژێ و ھەردەم ڕەوایەت دەدات بە كوشت و بڕی كوردان و ئێستەیش كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو جینایەتە بێدەنگی ھەڵبژاردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *