دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە

KMMK:
چوار شەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« ئەنوەر رەسوڵی» ٤٥ ساڵ، کوڕی رەسوڵ و خەڵکی گوندی ئەول حەسەنی سەر نە شاری بانە، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران بە بێ لەدەست بوونی داواکاری فەرمی دادوەر ئەم ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *