كوژرانی كۆڵبەرێك لە سنووری بانە

KMMK:

پێنجشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢١ی كوردی، كۆڵبەرێك بە ناونیشانی «محەممەد ئەمین قادری» كوڕی ساڵح، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سنوورییەكانی حكوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری مەڕان سەر بە شاری بانە كوژرا.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، محەممەد ئەمین قادری باوكی منداڵێكە كە بە ھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە سنوورییەكانی ئێران كوژراوە. ناوبراو تەنیا كاسبكاری ماڵەكەیان بووە و بە ھۆی گوشاری ئابووری ناچار بووە ڕوو كاری زۆر گران و پڕچەرمەسەری كۆڵبەری بكات.


جینایەت و كوشتاری خەڵك بە بیانووگەلی جۆراوجۆر لە لایەن حكوومەتی ئێرانەوە، پێشێلكاری تەواوی مافی مرۆڤ و نادادپەریوەری كۆمەڵایەتی بەتایبەت لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان ھەر ڕۆژ بەڵگەیەكی دیكە لەسەر دۆسیەی قیزەونی كۆماری ئیسلامی ئێران كەڵەكە دەكات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *