هاوڵاتییەک بە زیندان سزا درا

KMMK:
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ناوی عەلی زولفی خەڵکی بۆکان لە لایەن دادگا «انقلاب»ی ئێران بە ٤مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان سزا درا.

بەپێی زانیاریەکانی گەیشتوو، دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی خەرمانانی ئەم ساڵ ناوبراوی بە تۆمەتی «پڕۆپاگاندا دژی حکوومەت» بە زیندان سزا داوە و حوکمەکەی پێ ڕاگەیاندووە.
جێی ئاماژەیە کە عەلی زولفی لە مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی ئێران دەستەبەسەر و دوایی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بۆ زیندان بەڕێ کرا.
ناوبراو لە ماوەی ڕاگرتنی لە زینق لە مافی دیتنی ماڵبات، پێوەندی تەلەفۆنی و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و دوایی یەک مانگ بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد ببوو.
ج ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *