دەستبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی لە شاری مەھاباد

KMMK:
یەک شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ی ژوردی، ٣ شارۆمەندی شاری کۆسەی کەھرێزی سەر بە مەھاباد لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوKMMK : ناسناوی ئەم سێ شارۆمەندە بەم شێوەی خوارەوە راگەیەندراوە:
١: حوسەین دودکاندلوو میلان
٢: شاھۆ ئەحمەدی
٣: زاھێر روز خون

ھەروەھا بە پێی راپۆرتکە: ئەم سێ کەسە بە بێ داواکاری فەرمی لەلایەن دادگەوەر دەستبەسەر کراون و ھەروەھا شاھۆ ئەمینی یەک حەوتوو لەوەو پێش دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە: تا ئێستا ھەوڵ و بەدواداچونی بنەماڵەی ئەم دەستبەسەر کراونە بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەسەر دۆخ و چارەنوسیان بێ ئاکام بووە و ھەروەھا لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن وتۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسانەوە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *