کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە کوردستان

KMMK:

چوارشەممە 17ی خەرمانانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی”سیروان گوڵزاری” خەڵکی گوندی”جێژن ئاوا” سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆیستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی مەریوان گیانی خۆی لە دەست دا.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە 16ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی دیکە بەناونیشانی”حسێن سلکانی” 51 ساڵ تەمەن لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بە گرانی بریندار بوە.

بە پێی هەواڵەکانی KMMK، حسێن سلکانی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشا کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتەکانی جینایەتکار و فاشییستی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *