سەردەشت؛ مێرمنداڵێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە 16ی خەرمانانی 2721ی کوردی، مێرمنداڵێکی 15 ساڵ تەمەن بە ناونیشانی “محەممەد فەردانی” کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی شاری مێراوێ سەر بە سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو هێزانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتەوەسەر ماڵی ئەممێرمنداڵە و ڕفاندوویانە.

شیاوی باسە شۆێنی ڕاگیران و چاڕەنووسی ئەم مێرمنداڵە نەزانراوە و لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاکادارە گوایە بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *