دەستبەسەری هاوڵاتییەکی خەڵکی بانە

KMMK:

نێزیک مانگێک بەرلە ئێستە هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناونیشانی”کامیل ساڵحی” کوڕی قادر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسە، لە ماوەی ئەم یەک مانگەدا بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لە دۆخی کوڕەکەیان و هۆکاری دەستبەسەر کردنی، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان دەست نەکەوتوە و تەنانەت لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیشی بێبەری کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *