کوشتنی کچێکی 14 ساڵ تەمەن، قوربانی منداڵ بەشوودان لە لوڕستان لە ژێر ناوی نامووس

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە 8ی خەرمانانی 2721ی کوردی، کچێکی 14 ساڵ تەمەن بە ناونیشانی”موبینا سووری” خەڵکی دەڤەری سووری پارێزگای لوڕستان کە پێشتر قوربانی منداڵ بەشوودان کرابوو، لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە کوژرا.

بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە، موبینای 14 ساڵ تەمەن هاوژینی مامۆستایەکی ئاینیی گوندەکەیان بوە وبە بۆنەی قسە و قسەڵۆکی خەڵک و گومان لێکراویی، مامەکانی، براکان و هەروەها مامەی هاوژینی و باوکی هاوژینی پلانی کوشتنی دادەڕێژن و ناوبراو لەو ماڵەی تێیدا ژیاوە لە ڕێی لەچکەکەیەوە دەپڕوکێنن، و لە ڕاگەیاندنندا دەڵێن کە ناوبراو خۆکوژی کردووە.

شیاوی باسە، گومان لێکراوانی ئەم دۆسیەیە لە لایەن پولیسەوە دەستبەسەر کراون، بەڵام بە بۆنەی ئەوەی بکەرانی کوشتنەکە لە خزمەکانی موبینایە، هەر بەم هۆیە بنەماڵەکەی بەبۆنەی کوشتنی ناوباوەوە سکاڵایان بەرز نەکردۆتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *