دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری بانە

KMMK:
چوار شەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری بانە بە ناوی« ھۆشیار شەعبانی» تەمەن ٢٨ ساڵان، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ھێزە ئەمنیەژان بێ بێ لەدەست بونی داواکاری فەرمی لەلایەن دادگەوە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردوە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە سەر ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ناوبراو زانیاریەک بەردەست نەکەوتوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *