ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئاگۆستی 2021، بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتەکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆییە، کۆکراوەتەوە.ئەم ڕاپۆڕتە بە هۆی نەبوونی مۆڵەت لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ڕێخراو و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆڕتێکی تێروتەسەل نییە و تەنیا بەشێک لە پێشلکاری مافی مرۆڤی کوردستان دەخاتە بەردەست.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد مافی مەدەنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کورد پێشێل ئەکات و بەردەوام درێژە بەو سیاسەتە داوە پێشێلکاری ئازادی بیروڕا دەرزڕین، پێشێلکاری مافی ژیان و ئەمنییەتی تاک و هەڵاواردنی حکوومی لەو بابەتانەن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.


سێدارە

لەم مانگەیشدا ئێعدامی هاوڵاتیان وەکوو خۆی بەردەوام بوە بە چەشنێکە لە پارێزگاکانی کوردستان 6 کەس ئێعدام کراون، سزاکانی ئێعدام کراوان تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتن بوە. ئێعدامی مەحکووم کراوان بە ئێعدام بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە بە پێی گۆڕانکاری یاسایی، ئەم زیندانیانە نادەبوا ئێعدام بکرێن و دەبوا حوکمی ئێعدامی ئەوان بکرت بە زیندانی درێژماوە.


تیرۆر و بێ سەروشوێن کردن
تیرۆر و بێسەروشوێن کردنی هۆڤانە لە مانگە مووسا باباخانی لە ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
هەروەها زیندانییەک لە کاتی لێپرسینەوە کوژراوە و کەسێکی دیکەیش لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی نەغەدە کوژراوە.
شیاوی باسه کە چوار کەس لە هاوڵاتیانی کوردستان بە ناوەکانی ئەرسەلان یارئەحمەدی، ژیلا موستەئجر و شەهلا محەممەدی کە پەنایان بۆ باشووری کوردستان بردبوو، هەڕەشەی تیرۆریان لێکراوە. هەروەها پلانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تیرۆری ئەندامێکی دیکەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئاسکرا و پوچەڵ کرایهوە.

دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەدا شایەتی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە ورمێ، سنە، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام هەمەدان و لۆڕستان بووین. بە پێی کۆبەندی ئاماەکان لەم مانگەدا 48 کەس لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون. زۆرینەی دەستبەسەریەکان بە بێ نواندنی حوکم قەزایی بوون، لە زۆر حاڵەتدا دەستبەسەری کەسەکان بە کوتەک و لێدانەوە بوە. شیاوی باسە کە 4 زیندانی لەم مانگە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرەکان وەکوو هەردەم بون بە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران. هێزەکانی سپای پاسدارنی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکی تیرۆریست ناسکراون و هێزە سنوورییەکانی ئێران لەم مانگەدا کۆڵبەرەکانیان کردۆتە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان کە لەم نێوەندە 5 کۆڵبەر کوژراون و 36 کۆڵبەریش بریندار بوون. لە زۆرینەی حاڵەتەکان کۆڵبەران بوون بە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە و لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون.
شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەم بارەوە هەوڵێکی بەرچاو ڕوونکەری نەداوە و هیچ کەسیش بە هۆی ئەم جینایەتەوە محاکمە نەکراوە.

خۆکوژی
ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی هەڵکشانی خۆکوژی هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان و ژنان بووین. لەم مانگە خۆکوژی 6 کەس و کوژرانی 6 کەسی دیگە ڕاگەیەندراوە. لەم ڕێژەیەم2 مێرمنداڵی خوار 18 ساڵ بونیان هەیە.

مین
لەم مانگە بە بۆنەی تەقینەوەی مین 3 کەس کوژراون و برینداربوون، بە پێی ئاماری ئەم مانگە کەسێک کوژراوە ودوو کەسیش بریندار بوون.
تەقینەوەی مین لە کاتێکدایە کە پاش تێپەڕینی 30 ساڵ لە شەڕی ئێران و ئێراق، حکوومەتی ئێران مینە چێنراوەکانی لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ورمێ و ئیلام کۆنەکردۆتەوە و ڕۆژانە هاوڵاتیانی کورد قوربانی مین دەبن.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کوردستان دەکات، لەهەمبەر دەسڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان تێکۆشەر بن و هەر چەشنە حاڵەتێکی پێشلکارییەکی مافی مرۆڤ بەرجەستە و ڕاگەیاندن بکەنەوە و بە مەبەستی دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد لە هەوڵدا بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *