هاوڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی خەرمانانی2721ی کوردی، هاوڵاتیێەک لە مەریوان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان ـە.
ناونیشانی ناوبراو محەممەد ڕەسایی 26 ساڵ تەمەن و کوڕی ڕەشید ڕاگەیەندراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوەوە؛ ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونیەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان بانگهێشت کرابوو.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری وئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵی محەممەد ڕەسایی ئاشکرا نەکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *