سیاسیەکانهەواڵەکان

سەقز؛11 مانگ زیندان بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی

KMMK:

سێشەممە 2ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی” عەتا ڕەحمان زادە” بە بۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە شاری سنە حوکمی 11 مانگ زیندان وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵە، عەتا ڕەحمان زادە ناسراو بە شەماڵ سەقزی، ڕۆژی پێجشەممە 2ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، لە دوای ئەوەی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە پرۆگرامێکدا سووکایەتی بە جلی کوردی کردبوو، ناوبراو بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین جلی کوردی لە بەردەکات و دەچێتە گۆڕەپانی هەڵۆی ئەو شارە، کە لەو کاتەدا هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت هەڵدەکوتنە سەری و دەستبەسەری دەکەن.

شیاوی باسە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری سەقز بە تۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی ئێرا 11 مانگ زیندان بەسەردا دەسەپێنرێ و دەبێ لە ماوەی دە ڕۆژدا خۆی بە زیندانی ناوەندی حکوومەت لەو شارە بناسێنێ.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هەوڵەی شەماڵ سەقزی هاوڕێ لە گەڵ چالاکانی دیکە، پاش سووکایەتی بەڕێوەبەری کەناڵی دووی دەنگ و ڕەنگی ئێران بە جلی کوردی بوە.

ق.ش

Related posts

‌بانە؛ کۆلبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

کوژران و برینداربوونی ۴ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

برینداربوونی دوکۆڵبەرى ديكەی کورد لەسنووری چادێران

Leave a Comment