هەورامان؛ تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

سێشەممە 2ی خەرمانانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “مەعرووف ئەدوایی” خەڵکی گوندی سلین-ی سەر بە هەورامان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی “تەتە”ی سەر بە هەورامان بەگرانی بریندار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو گوازرایەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکان بە مەبەستی چارەسەری.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتە فاشیست و جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.

ئەگەریش کۆڵبەرەکان لە فیشەکی ئەم دوو دەسەڵاتە جینایەتکارە ڕزگاریان بێت، مەترسی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، نوقم بوون لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *