هاوڵاتییەکی دیواندەرەی دەستبەسەر کرا

KMMK:
یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سلێمان گوڵی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سلێمان گوڵی تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی “محەممەد سەلیم”، خەڵکی گوندی عەلیاوای یاپەڵ لە شاری دیواندەرەیە.

جێی ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ڕاگرتنی لە زیندان، لە پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر بێبەش بووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران هیچ زانیاریەکیان نەداوەتە ماڵباتی گوڵی.
جێی ئاماژەیە کە هێشتا هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو نەزانراوە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *